راپۆرته رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووه: گاریس بەیڵ ئەستێرەی وێڵز و یانەی ریاڵ مەدرید بیر له وازهێنانی یەكجاری له تۆپی پێ دەكاتەوه له كۆتایی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی شاهانه له هاوینی ٢٠٢٢ دا

ماڵپەڕی دیڤنسا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوه: ریاڵ مەدرید دڵنیایه لەوەی گاریس بهیڵ دەیەوێت به شێوەیەكی یەكجاری واز له یاریكردن بهێنێت له كۆتایی گرێبهستەكەیدا له هاوینی ٢٠٢٢ دا.

باس لەوەشكراوه: بەرپرسانی ریاڵ مەدرید نایانەوێت له هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوه، ئەو یاریزانەش وەك وەفایەك بۆ یانەكه بڕیاریداوه لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی وەرزی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ وازهێنانی یەكجاری له
یاری تۆپی پێ رابگەیەنێت.

له دوای تەواوبوونی خواستنەكەی لەگەڵ یانەی تۆتنهام ، بەرپرسانی ئەو یانه ئینگلیزه ئامادەنەبوون گرێبەستەكەی بكەنه هەمیشەیی و بیگوازنەوه، بەناچاری بەیڵ گەرایەوه ریاڵ مەدرید.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©