فابریزۆ رۆمانۆ، شارەزای دیاری گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد: سێرجیۆ رامۆس به سەركەوتوویی پشكنینه پزیشكیهكانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی تێپەڕاندووه و تەنها راگەیاندنی رەسمی ماوه وەك یاریزانی نوێی یانەكه.

رۆمانۆ له لاپەڕەی تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: رامۆس به سەركەوتوویی پشكنینی پزیشكی له پاریس سان جێرمان بۆ ئەنجامدرا و ئێستا یاریزانی نوێی یانەكەیه

وتیشی: گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس تا هاوینی ٢٠٢٣ یه و پێشبینیش دەكرێت له چەند كاتژمێری داهاتوودا به رەسمی پاریس سان جێرمان گرێبه ستی رامۆس رابگه یه نێت.

یانەی پاریس سان جێرمان تا ئێستا هەریەك له ئەشرەف حەكیمی و جیۆرجینۆ ڤایناڵدۆمی گواستۆتەوه ریزەكانی و بەردەوامیشه له هێنانی یاریزانی دیكه

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©