بەرنامەی بەناوبانگی چیریینگتۆ - ی ئیسپانی ئاشکرایکرد: یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە هێرشبەری فەڕەنسی ئەنتوان گریزمان لە بازاڕی هاوینەدا بفرۆشێت. گریزمان دوو ساڵ لەمەوبەر لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بە 120 ملیۆن یۆرۆ چووە بارسێلۆنا.

بارسێلۆنا لەقەیرانێکی گەورەی داراییدایە، کە یانەکە ناتوانێت بۆندەکەی میسی نوێ بکاتەوەو گرێبەستی یاریزانانی نوێی خۆی تۆمار بکات، بۆیە دەیەوێت بەشێک لەیاریزانەکانی ئێستای بفرۆشێت.

 بەپێی بەرنامەی ئێل چیرینگتۆ ئیسپانیا ، ئیدارەی بارسێلۆنا لەچەند کاتژمێری داهاتوودا گریزمان ئاگاداردەکەنەوە کە دەیانەوێت بیفرۆشن لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بارسێلۆنا لە ئێستاوە دەستی کردووە بە دانانی گریزمان بۆ لیستی فرۆشتن، بۆ ئەوەی لە قەیرانە یارمەتی یانەکە بدات.

جۆزێپ پێدرۆیۆل ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانیا ڕوونیکردەوە کە گریزمان گرێبەستێکی لەپریمەرلیگەوە بۆ ئامادەکراوە ، هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدریدیش دەیانەوێت بیگەڕێننەوە ریزەکانیان.

 

هێمن عوسمان

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©