یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی ڕەسمیدا وادەی دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی 2021 / 2022 بڵاوکردەوە. بەپێی لێدوانی فەرمی یانەکە، ریاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری نوێی یانەکە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات بۆ وەرزی نوێی 2021/222

لە لێدوانەکەدا ئەوەش هاتووە: تیپەکە بە سەرکردایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی کاتژمێر 7 ی ئێوارە لە ڤالدێبێپاس کۆدەبنەوە و دواتر پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکان ئەنجامدەدرێن و ڕۆژی دووشەممەی داهاتووش دەست بە یەکەمین راهێنانی وەرزی نوێ دەکەن.


کارلۆ ئەنچیلۆتی بەخۆشحاڵییەوە لەخولی دووەمی دا وەک راهێنەری ڕیاڵ مەدرید بە جۆشەوە چاەڕوانی یەکەمین ڕاهێنانی وەرزی نوێ دەکات لە دوای ڕۆیشتنی زیندین زیدان کە بەدەست بەتاڵ و بەبێ هیچ پاڵەوانێتییەک لەوەرزی 2020 / 21 ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە کرد.

 هەموو یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لەیەکەم گۆڕەپانی ڕاهێنانی ئەنچیلۆتیدا ئامادە نابن بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی وەرزی 2021 - 2022 ، هەندێک لە یاریزانان لەمۆڵەتدان ، وەک دەیڤید ئەلابا ، تۆنی کرۆس ، لوکا مۆدریچ ، کۆرتوا ، ئیدن هازارد ، ڕافائێل ڤاران ، کەریم بنزیمەو گاریس بێڵ.




هێمن عوسمان

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©