راهێنەری هەڵبژاردەی دانیمارک " کاسپەر هیوڵماند" دوپاتیکردەوە: کریستیان ئیرکسن بەشێکی گەورەیە لە هۆکاری سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەمان بۆ قۆناغی پێشکۆتایی یۆرۆ.

ئیرکسن لەیەکەم یاری یۆرۆ بەرامبەر فنلەندا دوچاری جەڵتەی دڵ هات و لە مردنەوە دوبارە گەڕایەوە نێو ژیان، تا ئێستاش لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

کاسپەر هیولماند راهێنەری دانیمارک لە لێدوانێکدا دوپاتیکردۆتەوە: ئەو بەشێکی گەورەی ئەم تیپەیە و بەشێکی گەورەی گەشتەکەمانە بۆ وێمبڵی ، ئێمە بەیەک شەو ئەم تیپەمان دروست نەکرد، ماوەیەکی زۆرە ئیرکسن بەشێک بووە لەم تیپە ، خۆزگە لێرە بووبا هەموو سڵاو و درودێکی خۆمی بۆ دەنێرم و بەشێکە لە ئەنجامە باشەکانی دانیمارک



هێمن عوسمان

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©