بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتالیا، جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی ئیڤرتۆن، لە کەناری چوونە دەرەوەدایە لە شین پۆشەکانی ئیڤەرتۆن و لە دەرگای گواستنەوەی هاوینەدا ڕوو لەیانەیەکی تر دەکات.

جەیمس لەهاوینی ساڵی ڕابردوودا لەیانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لەمامەڵەیەکی بێ بەرامبەردا ، دوای دەرچوون لە پلانەکانی ڕاهێنەری فەرەنسی زیندین زیدان،ڕاهێنەری پێشووی یانەی شاهانە چووە ئیڤەرتۆن .

رۆدریگێز نایەوێت لەگەڵ ئیڤەرتۆن بەردەوام بێت بەتایبەت لە دوای ڕۆیشتنی ڕاهێنەری ئیتالی کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی ڕیاڵ مەدرید،

هەروەها هاتنی ڕافائێل بینیتێز بۆ یانەی ئیڤەرتۆن یەکێکی ترە لەهۆکارەکانی ڕۆشتی ئەستێرە کۆڵۆمبیەکە. بەپێی ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتالی ، جەیمس لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان گەیشتووەتە ڕێککەوتن و پەیوەندی کردووە بە رۆسۆنێری تەنها ئاشکراکردنی گرێبەستەکەی ماوە.

بە پێی زانیارییەکانی تۆتۆسپۆرت میلان نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ دەدات بە ئیڤه رتۆن بۆ گواستنەوەی جەیمس رۆدریگێز بۆ ریزەکانی.هەروەها جەیمس ڕایگەیاندوە گرێبەسەکەی لەگەڵ میلان بۆ یەک وەرزە و شەش ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت. 

 

 

هێمن عوسمان

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©