ئەستێرەیەکی دیاری یانەی بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە لەلایەن یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کراوەتە ئامانج. یانەی بارسێلۆنا لە پلانی ئەوەدایە کە لە ژمارەیەک یاریزان، پارەیەکی زۆر پەیدا بکات و بارگرانیش لەسەر خەزێنەی یانەکەی کەم بکاتەوە بەوەی مووچەیەکی زۆر بە یاریزانەکانی دەدات.

به پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی یاریزانی به رازیلی " فیلیپ کۆتینۆ" ئەم هاوینه لەلایەن بەڕێوەبەری کارەکانییەوە پێشکەش بە ئەی سی میلان کراوە تا ڕوو لە ڕۆسۆنێری بکات.

میلان تاکە یانە نییە کە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی کۆتینۆ  دەدات ، بەڵکو بەڕێوەبەری یاریزانە بەڕازیلیەکەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە چەند یانەیەکی تری بەشدار لە چامپیۆنس لیگ کردووە تا گرێبەست لەگەڵ فلیپ کۆتینیۆ ئیمزا بکەن


بەڕێوەبەرەکەی فیلیپ کۆتینۆ پێی وایە ئەی سی میلان شوێنێکی نمونەییە بۆ داهاتووی کۆتینیۆ ، هەروەها یانە ئیتاڵییەکەش بۆ قەرەبووکردنەوەی شوێنی هاکان چالان ئۆغلووی یاریزانی تورکی کە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد پێویستی زۆری بە ئەستێرە بەرازیلیەکەی بارسا دەبێت.





بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©