"جواو فلێکس"ی پرتوگالی و یاریزانی دیاری یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ رزگاربوون لەو پێکانە کوشندەی کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی پێ گرتووە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

فیلیکس لە کاتی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پێشبڕکێکانی یۆرۆی 2020 دا تووشی پێکان هات ، کاتێک پورتوگال لە قۆناغی شانزە لەسەر دەستی بەلژیکا ماڵئاوایی کرد.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە: ئامادەنەبوونی فیلکس لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت .

ئەتله تیکۆمەدرید لەسەر ماڵپەڕی رەسمیاندا بڵاویانکردۆتەوە: ئەستێرە نێودەوڵەتیەکەی پرتوگال و یانەکەیان جواو فیلیکس بەسەرکەوتوویی لەقاچی راستیدا نەشتەرگەری بۆ کراوە.

ئەستێرە پرتوگالیەکە لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی 2021 - 2022 لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید بێ بەش دەبێت و لایەنی کەم لە شەش یاری سەرەتای لالیگاش ئامادە نابێت .

ئەتلەتیکۆ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگ لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی سێڵتاڤیگۆ دەبێتەوە.

 

هێمن عوسمان

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©