یانەی ڕیال مه درید بڕیاری دا بە هیچ شێوەیەک رێگە بە ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی یانەکەی نەدات لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی بەرازیل بەشداری له یارییەکانی ئۆڵمپیادی 2020 ی تۆکیۆ بکات.

 

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی 2020 ی تۆکیۆ لە 23 ی تەمموزدا بەڕێوەدەچێت ، پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەمساڵ دواخرا


بەپێی ڕۆژنامەی ئاس ی ئیسپانی ، ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا داواکارییەکەی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل بۆ پەیوەندیکردن بەڤینیسیۆس جونیۆر لەسەر لیستی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی هەڵبژاردەکەی بۆ ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ڕەتبکاتەوە.

بڕیاری ڕەتکردنەوەی ئەوەش دوای ئەوە هات کە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لەو بارەیەوە ڕاوێژی بە ڕاهێنەری بەرازیل کردووە ، بەتایبەتی کە ئەو یاریزانە کەمتر لە یاریزانەکانی تر پشووی وەرگرتووە.


ئه ندرێ گاردین ڕاهێنه ری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی به رازیل به بێ ڤینیسیۆس جونیۆر لیستی خۆی بۆ ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ ڕاگه یاند ڤینیسیۆس تاکە یاریزانی ریاڵ مەدرید نیە بانگهێشت نەکراوە هەریەک لە ڕۆدریگۆ و میلیتاویش دورخراونەتەوە. 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©