KNA

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی ئەلیسا ناسراو بە شاژنی هەستەکان، یەکێکە لەو هونەرمەندە عەرەبیانەی خاوەنی بیسەر و هەوادارێکی زۆرە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان گرانبەهاترین گۆرانیبێژەکان و ناوی لە لیستی یەکەمدایە.


بەپێی زانیارییەکان ئەلیسا بۆ هەر ئاهەنگێک بڕی 80-100 هەزار دۆلار وەردەگرێت، دەوترێت ئەلیسا گۆرانیبێژێکی میللی و مۆدێرنە و دەتوانێت هەموو چین و توێژەکان کۆبکاتەوە لە سەردەمی جیاواز، دواین ئاهەنگیشی لە کوردستان بوو لە هەولێری پایتەخت، کە بلیتی کۆنسێرتەکەی لە 500 دۆلارەوە  دەستی پێدەکرد، بە گوێرەی هەندێک لە سەرچاوە کوردیەکانیش بڕی 90 هەزار دۆلاری ئەمریکی داهاتی هەبووە.


ئەلیسا، لە کاری شانۆییەوە دەرکەوت و لە قۆناغەکانی سەرەتایی تەمەنیدا لە فێستیڤاڵەکانی تایبەت بە منداڵان گۆرانی پێشکەش کردووە، بەڵام لە ساڵی 1999 کاتێک بەشداری پرۆگرامێکی هونەری دەکات بەناوی ستۆدیۆی هونەری خەڵاتی زیو بەدەستدەهێنێت.


ەلیسا دوای پرۆگرامەکە راستەوخۆ دەرنەکەوت، بەڵکو پاش حەوت ساڵ یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە، بەڵام هێندە کاردانەوەی نەبوو دواتر لە ئەلبومی دووەم توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بناسرێت لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لەو بەرهەمەدا کە لەگەڵ ڕاغب عەلامە دەرکەوت بەناوی " وآخرتها معاك".


ئەلیسا بەمشێوازە بەردەوام بوو چەندین ئەلبوم و گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە و توانی ببێتە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیاواز، بەناوبانگترینیان خەڵاتی مۆرێکس بوو وەک باشترین گۆرانیبێژی عەرەب.


ئەلیسا ناوی تەواوی ئەلیسار زەکەریا خوریە و لەدایکبووی ساڵی 1971، بەڵام دایکی خەڵکی سوریایە، پێش چەند ساڵێک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبومێک رایگەیاند تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەر تێیپەڕاند.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©