KNA

هەردوو ئەکتەری دیاری تورکیا توبا بیوکستون و بێرین سات ناکۆکیەکانی نێوانیان رێگا نادات پێکەوە کاربکەن، ئامادەش نین هیچ پرۆژەیەکی هونەری پێکەوە وەربگرن، دەوترێت هۆکاری ئەم کێشانەی نێوانیشیان خۆشەویستیە.


هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە رابردوودا ئەو کوڕەی توبا بیوکستون خۆشیویستووە کە ئەکتەری دیار بوڵێنت ئایناڵ بووە کە لە یەکێک لە دراماکان پێکەوە رۆڵیان دەبینی بەناوی لەمیس و یەحیا واتە چیرۆکی خۆشەویستیان تەنها لەناو دراماکە نەبووە، پاشان دەردەکەوێت بوڵێنت خیانەتی لە توبا کردووە و پەیوەندی سۆزداری بە نهێنی لەگەڵ بێرین سات هەیە، هەرچەندە پەیوەندیەکەیان کورت دەبێت بەڵام توبا چیتر ئامادە نییە هیچ کارێک لەگەڵ بێرین سات بکات.


وبا بیوکستون لەدایکبووی 1982، رۆڵی سەرەکی لە چەندین فیلم و درامای بەناوبانگدا بینیوە، خاوەنی چەندین خەڵاتە، لە 2011 هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناسراو ئۆنور سایلاک دەکات و دەبنە خاوەنی دوو کچی دووانە، بەڵام لە 2012 جیادەبنەوە.


بێرین سات لەدایکبووی 1984 و خەڵکی ئەنقەرەیە، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین و بەناوبانگترین ئەکتەرانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©