KNA

خانمە ئەکتەر و شاجوانی پێشووی لوبنان ڤالێری ئەبو شەقرا لە ئێستادا دووگیانە و چاوەڕوانی یەکەم کۆرپەی دەکات، بەڵام سادەیی لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بە جلوبەرگێکی ئاسایی و بەبێ ماکیاژ دەبێتە جێگای سەرنج و هەمووان بەشێوەیەکی باش وەسفی دەکەن.


ڤالێری، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی هەوادارێکی زۆرە بەڵام زۆرترین کات وێنەکانی بە سروشتی خۆی بەبێ ماکیاژ بڵاودەکاتەوە لەگەڵ هەڵبژاردنی جلوبەرگی سادە، هەندێک دەڵێن "ئەو جوانیە جوانی فریشتەیە و پێکەنینەکەت ژیان دەبەخشێت"


ڤالێری ئەبو شەقرا لە ساڵی 2015 بە شاجوانی لوبنان هەڵبژێردرا، پاش تەوابوونی ماوەیەک وەک ئەکتەر لە چەندین درامادا دەرکەوت وەک هەیبە و خۆشت نەوێم، توانی سەرکەوتوو بێت و بینەرێکی باش بەدەستبهێنێت.


لە ساڵی 2019 بازرگانی لوبنانی ناسراو زیاد عەمار، دوای ماوەیەکی زۆر لە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ڤالێری ئەبو شەقرا لە کەشێکی رۆمانسیدا بەشێوەی سوپرایز داوای هاوسەرگیری لێکرد و ئەڵقەی پێشکەشکرد.


پاش ساڵێک لە ئاهەنگێکی شاهانەدا بە بەشداری خێزان و ئازیزانیان ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، ڤالێری عەزیەکی تەواو شاهانە و کلاسیکی پۆشیبوو کە لەلایەن براندی دیۆرەوە ئامادەکرابوو.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©