KNA

لەم سەردەمەدا هەندێک لەپێناو بەدەستهێنانی ناوبانگ هەنگاوێکی جیاواز دەنێن، بۆ ئەوەی بتوانن کاردانەوە لەسەر ئاستی جیهان دروست بکەن و دواتریش لە رێگای سۆشیال میدیاوە بتوانن قازانجێکی ماددی باش بکەن نمونەی میکوێلا سوسا کە نمایشکاری رۆبۆت و خەیاڵیە و کارئەکتەری فیلمی ئەنیمەیشنی The Sims و خاوەنی سێ ملیۆن فۆڵوەرسە لە ئینستاگرام و هاوشێوەی پاڵەوانی ئەنیمەشنەکان دەردەکەوێت.


بەپێی زانیارییەکان میکوێلا لە کالیفۆرنیا دەژی و 19 ساڵە بە رەگەز بەرازیلیە، لەرێگای پرۆگرامێکەوە شێوەی راستەقینەی خۆی بە تەواوی دەشارێتەوە بەڵام بە هەمان ستایل و شێوەی روخساری خۆی و ئەمەش وایکردووە ببێتە جێگای پرسیار و گومان.


میکوێلا لەرێگای ئەم کارەوە وەک نمایشکارێک توانیویەتی رێکلام بۆ چەندین کۆمپانیای بازرگانی بکات و بە یەکەم وێنەی ئەلکترۆنی ناودەبرێت کە توانیویەتی سەرکەوتوو بێت و رۆژانە ڤیدیۆ و وێنەی نوێ بڵاودەکاتەوە بەشێوازی جیاواز و سەرنجڕاکێش  و هەندێکیش پێی دەڵێن رۆبۆتە نمایشکارەکە و دیارنییە لە راستیدا چییە و کێیە و کەسایەتیەکی تەواو خەیاڵیە.


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©