KNA

خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی سێلینا گۆمێز بەهۆی شکست هێنانی لە پەیوەندیەکانی پێشوو کەسایەتی دەگۆڕێت و ئاماژەش دەدات بەوەی هەرگیز نایەوێت بگەڕێتەوە ئەو ساتانە و گفتوگۆشیان لەسەر ناکات چونکە بووە باشترین وانەی ژیانی.


سێلینا گۆمێز لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بۆ یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهان وتی "پێم وایە باشترین ئەزموونم لە ژیان لە رێگای ئەو پەیوەندیانەوە بووە کە هەمبووە، بچوکتر بوو تەمەنم لە ئاست ئەو رووداوانەی بەهۆی پەیوەندیەکانمەوە دەهاتنە رێگام، وام هەست دەکرد کەمترم لەوەی کە هەم"


سێلینا نزیک دەبێتەوە لە یادی 29 ساڵەی تەمەنی و جەخت دەکاتەوە لەوەی کە ئێستای ژیان و تەمەنی خۆشترین رۆژەکانی ژیانی بەڕێدەکات و جیاوازە لە کەسایەتی پێش دوو ساڵی، چونکە زیاتر متمانەی بە خۆی هەیە و پێی وایە رێگای دروستی گرتووە.


سێلینا گۆمێزی لەدایکبووی ساڵی 1992، سەرەتا وەک ئەکتەر دەستیکرد بە کاری هونەری و پاشان لە بواری میوزیکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©