KNA

یەکەم، ئەگەر پەنجەکانت دەنوشتێنیتەوە بۆ ناو لەپی دەست و پەنجە گەورە ئاسایی دادەنێیت، کەواتە تۆ کەسێکی بوێریت و راستیەکان دەبینیت و هەوڵدەدەیت ژیانت لە ئاستێکی جێگیردا بپارێزیت و زاڵیت بەسەر چواردەورەکەتدا و رێگانادەیت لەهەر بارودۆخێکدا بێت شڵەژاویت پێوە دیاربێت.


کەسێکی هەستیاریت و هاوکاری کەسانی چواردەورت دەکەیت بەپێی تواناکانت، بەبێ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندی بکەیتەوە، هەر بەهۆی ئەمەشەوە وەک سەرچاوەیەک کەسانێک سوود لێ دەبینن و هەوڵدەدەن فێرببن، لەرووی سۆزداریەوە زۆر کەم هەستەکانت دەردەبڕیت.


دووەم، پەنجەکانت دادەخەیت و پەنجە گەورەکەت دەخەیتە سەر پەنجەکانی ترت، کەسێکی زیرەک و لێهاتوویت، سیحرێکی تایبەت هەیە و کەسانی چواردەورت رادەکێشیت، بە هەموو توانایەکت هەوڵدەدەیت هانی کەسانی دیکە بدەیت، بەڵام پەستانێکی زۆریشت خستووەتە سەر دەروونی خۆت، چونکە لە شکست دەترسیت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانیت هەندێک بڕیاڕی بوێرانە و پێویست بدەیت.


راستگۆ و دڵپاک و لێبوردەیت، هەندێک کات ئەم رەفتارەش کێشەت بۆ دروست دەکات، لەرووی سۆزداریەوە کەمێک زیادەڕەوی لە بیرکردنەوەدا، چونکە دەتەوێت کەسێک هاوبەشی ژیانت بێت بەڵام ترس رێگانادات، زۆر قورسە بۆتۆ لەبیرکردنی رابردوو.


سێیەم، پەنجە گەورەت دەخەیتە ژێر پەنجەکانی ترت و دایدەخەیت، کەسێکی شەرمنیت، ناتەوێت بیرۆکەکانت هەمووی ئاشکرا بکەیت و نهێنیەکانی دڵت باس بکەیت، دەنا هەستێکی تایبەت هەیە، زۆر قورسە دروستکردنی پەیوەندی هاوڕێیەتیەکی بەهێز، لۆژیکیانە بیردەکەیتەوە، خاوەنی دڵێکی باش و لێبوردەیت.


گوێ لە هاوڕێ و دۆستدەکانت دەگریت و رێنمایی بەسوودیان پێ دەدەیت، لەرووی سۆزداریەوە هەمیشە پشتیوانی خۆشەویستەکەت دەکەیت و دەتەوێت بۆ هەموو جێگایەکی لەگەڵیدا بیت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©