KNA

بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی گفتوگۆکردنی نێوان ئاوازدانەری میسری حوسام حەبیب هاوسەرەکەی خانمە هونەرمەندی عەرەبی ناسراو شیرین عەبدولوەهاب لەگەڵ باوکی واتە خەزوری شیرین دەنگدانەوەی لێدەکەوێتەوە و تێیدا وادەردەکەوێت فێڵی لێ بکەن و پارەکانی بەرن.


لە تۆمارە دەنگیەکەدا باوکی حوسام شیرین بە کەسایەتیەکی دواکەوتوو لە قەڵەم دەدات و داواش دەکەیت لە کوڕەکەی ژنێکی دیکە بێنێت و منداڵی هەبێت و دەست بەسەر سەروەت و پارەی شیریندا بگرێت.


لەلایەن شیرین عەبدولوەهابەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نییە تا ئێستا، خودی حوسامیش ئەو تۆمارە دەنگیە رەتدەکاتەوە ئاماژە دەدات بەوەی دەنگی ئەوان نییە، لە کاتێکدا بە ئاشکرا ناو دەهێندرێت و دیاریش نییە کێ کە پشتی دزینی ئەم تۆمارە دەنگیەیە.


نزیکەی دوو ساڵە شیرین عەبدولوەهاب و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی میسری حوسام حەبیب ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە، بەڵام بەردەوام دەربارەی جیابوونەوەیان قسەدەکرێت و دواتر هەواڵەکان بە درۆ دەخرێتەوە.


شیرین عەبدولوەهاب، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی میسر و دووجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی دوو کچە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©