KNA

ئەنجێلینا جولی، ئەكتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریكا، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کاری خێرخوازی و یارمەتیدانی هەژاران و بەشداری و سەرپەرشتی دەیان پڕۆژەی خێرخواز کردووە و لە هەمان كاتدا نێردراوی تایبەتی UN-ە بۆ كاروباری پەنابەران، جگە لەمانە جولی توانای هەیە لە فڕۆکەوانیدا تەنها لەپێناو کوڕەکەی مادۆکس.


بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان مادۆکس کاتێک تەمەنی منداڵ بووە ئارەزووی لە بینینی فرۆکە هەبووە، هەربۆیە بەتایبەت دەیبات بۆ بینینی و بەڵێنیشی پێدەدات کە پێکەوە گەشت بە فڕۆکە بکەن هەر کاتێک مادۆکس خواستی لەسەربوو.


لە ساڵی 2004 ئەم خەونەی کوڕەکەی دەهێنێتەدی و پێکەوە گەشت دەکەن بە فڕۆکە تایبەتەکەی کە نرخەکەی 360 هەزار دۆلارە لە جۆری Cirrus SR22، خودی جولی خۆشی دەبێتە کاپتنی فڕۆکەکە.


مادۆکس لە ئێستادا تەمەنی 19 ساڵە و لە 2002 لە کۆنیا جولی هەڵیگرتەوە و وەک دایکێک بەخێوی کرد و براد پیتیش بە مافی یاسایی توانی ببێتە باوکی، بەڵام دەوترێت ئێستا دژی باوکی براد پیت دەوەستێتەوە و پشتی دایکی دەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©