KNA

هەردوو ئەکتەر و خۆشەویستە دیارەکەی ئێستای تورکیا کەرەم بۆرسین و هاندە ئێرچل بانگێشتی ئاهەنگی خەڵاتی Golden Wings کران و وەک باشترینی ساڵ هەڵبژێردران.


ئاهەنگی Golden Wings لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری کیرینیای دورگەی قوبرس بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی چەندین ئەکتەر و ئەستێرەی دیار، بەڵام جیاواز لە ساڵانی رابردوو هەموو چاوەکان لەسەر کەرەم بۆرسین و هاندە ئێرچل بوو، چونکە جگە لە سەرکەوتنیان لە دراماکەیان کە پێکەوە رۆڵ دەبینن هاوکات پەیوەندیەکەیان لە چیرۆکی درامایاکەوە بووەتە راستی.


بەپێی هەواڵەکەی پێگەی فەرمی GAU Golden Wings ئامانجی ئەم ئاهەنگە رێزلێنان و خەڵات کردنی کۆمەڵە کەسانێکە کە کاریگەریان لەسەر سەردەمی ئێستا هەیە، لەو نێوەندەشدا کەرەم بۆرسین وەک باشترین ئەکتەری پیاو هاندە ئێرچل وەک باشترین ئەکتەری خانم بۆ ساڵی 2020 دیاریکران.


دوای ئەوەی هەردوو ئەکتەری دیاری تورکیا هاندە ئێرچل و کەرەم بۆرسین لەدرامای " sen çal kapımı" رۆڵی سەرەکیان بینی و دواتر خۆشەویستیەکەیان بووە ئەشقێکی راستەقینە، بوونە باسی تەواوی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەشێوەی جیاواز باسیان لێوەدەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©