KNA

خانمە هونەرمەندی لوبنانی ناسراو نانسی عەجرەم دوای دووبارە گەڕانەوەی دۆسیەی کوشتنی دزەکەی ماڵیان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و چەندین باس و دەنگۆی جیاواز بێدەنگی دەشكێنێت و دەڵێت ون نەبووم.


پاش بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ جارێکی دیکە و ئامادەنەبوونی نانسی عەجرەم، دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە بە چەندین قسەی جیاواز بەڵام لە تویتێکدا وتی "من ون نەبووم و ونیش نابم لە هەر دانیشتنێکی دادگا بەڵام هەموو کارێک رێوشوێنی خۆی هەیە، داواش لە میدیاکان دەکەم بە ئاگا بن لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە و لە خۆتانەوە قسەی تێدا مەکەن".


لەماوەی رابردوودا دزێک چووە ناو ماڵی نانسی عەجرەم بە چەکەوە، دواتر لەپێناو پاراستنی خێزانەکەی بە پێی قسەکان لەلایەن د.فادی هاشم هاوسەری نانسی عەجرەمەوە بە فیشەکێکی زۆر دەکوژرێت، پاشان دادگا ئازادی کرد و بێ تاوان دەرچوو بەهۆی ئەوەی لێکۆڵینەوەکان تەواوی ئاماژەیان دەدا بەوەی بەرگری بووە لە خۆی و خێزانەکەی.


لە ئێستادا لێکۆڵەرێکی دیکە بەناوی حەلا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا بۆ پرۆگرامی "ناس أونلاين" رایگەیاندووە کە کوشتنی موسا واتە ئەو دزەی رۆیشتە ماڵی نانسی کوشتنی ئەنقەست بووە، لە پشتی ئەم تاوانەوە تاوانی دیکە هەیە  و داپۆشراوە"

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©