KNA

ناکۆکیەکان لە ناو هونەرمەندان بە گشتی بابەتێکی ئاساییە و لە هەموو جیهاندا روودەدات، بەڵام هۆکاری دژایەتی کردن و ناکۆکی نێوانیان زۆر کات دەبێتە جێگای سەرنج وەک تایلۆر سویفت و دێمی لۆڤاتۆ.


بەپێی زانیارییەکان تایلۆر سویفت لە تەمەنی 18 ساڵی و سەرەتای دەرکەوتنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ جۆ جۆناس دروست دەکات و دواتر جیادەبێتەوە، دوای چەند ساڵێک جۆ دەبێتە خۆشەویستی دێمی لۆڤاتۆ، بەبێ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ تایلۆر سویفت تێکبچێت و بە پێچەوانەوە بەردەوام پشتیوانی یەکدی دەکەن.


بەڵام ئەمە بەردەوام نەبوو تا کاتێک تایلۆر سویفت دێمی فەرامۆش کرد و لەگەڵ کۆمەڵە کەسانێک هاوڕێیەتی دەکرد کە بۆ دێمی بێزارکەر بوون و کار گەیشتە گاڵتە پێکردن بە یەکدی و دواتر تایلۆر سویفت رایگەیاند کە نازناوی فیمینیستی لە خۆی ناوە.


دێمی لە بەرامبەر ئەم نازناوەی تایلۆر سویفت وتی "کاتێک لەدایکبووە گۆرانیبێژ بووە چی لە مەعاناتی و کێشەی خانمان دەزانێت تا شایەنی ئەو نازناوە بێت"


نزیک بوونەوەی دێمی لۆڤاتۆ لە خێزانی کارداشیان ناکۆکیەکانی نێوانیانی زیتر کرد، چونکە تایلۆر سویفت لەگەڵ بیروبۆچوون و کەسایەتی خێزانی کارداشیانەکان نەدەگونجا و چەند جارێکیش راستەوخۆ توانجیان لەیەکتری دەدا بەتایبەت نێوان تایلۆر و کانییە وێست و کیم کارداشیان.


دێمی چەند جارێک ئاماژەیداوە بەوەی تایلۆر سویفت پەیوەندیە تایبەتیەکانی بەکاردەهێنێت بۆ بەرەو پێش بردنی کارە هونەرییەکانی و کەسێکی ئیستغلالکەرە و بەرژەوەندی خۆی لێکدەداتەوە.


ئەوەی جێگای سەرنجە وێنەکانیان و بەردەوام دەرکەوتنیانە پێکەوە وەک ئەوەی هیچ کێشەیەکیان نەبێت، پێچەوانەی ئەوەی لە میدیاکانەوە باس دەکرێت و توانج و قسەکانیان دژ بە یەکتری.


تایلۆور سویفت، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی خاوەنی زۆرترین خەڵاتە لە بواری میوزیک و گۆرانی  وهەڵبژاردنی وەک باشترین گۆرانیبێژ، بە تەنها لە ساڵی 2019 توانی شەش خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی بەدەستبهێنێت، تێکڕای خەڵاتەکانی 29  دانەیە بە درێژایی کارە هونەرییەکانی، بەم پێیەش بە پلەی یەکەم دێت لەناو گۆرانیبێژە جیهانییەکان کە خاوەنی زۆرترین خەڵات بێت  وپێش مایکڵ جاکسۆن دەکەوێت کە خاوەنی 24 خەڵات بوو.


دێمی لۆڤاتۆ، هونەرمەندێکی ناوداری ئەمەریکییە و لەدایکبووی ویلایەتی (نیو مێکسیکۆ)یە، چەندین کلیپی میوزیکی سەرکەوتووی دەرکردووە کە هەندێكیان سەدان ملیۆن بینەریان هەبووە و لە چەندین فیلمیشدا وەک ئەکتەر ڕۆڵی بینیوە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©