KNA

پەیوەندی نێوان خانمە گۆرانیبێژی ئیماراتی ناسراو ئەحلام شامسی و هاوسەرەکەی بازرگان موبارەک هاجری، هەمیشە دەبێتە جێگای باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکان بەتایبەت کاتێک دیاریە گرانبەهاکانی پێشکەش دەکات.


لە نوێترین چاوپێکەوتنیاندا بۆ پرۆگرامی " جاني الكلام" کە لەلایەن میدیاکاری بەناوبانگی عەرەبی عەبدوڵا عیمادی پێشکەش دەکرێت پرسیاریان ئاراستە دەکرێت دەربارەی ڤیدیۆکانیان و ماچ و لە ئامێز گرتنەکانی نێوانیان بەڵام موبارەک وەڵام دەداتەوە و دەڵێت "هاوسەرەکەم هونەرمەندە و ئێمە هاوسەر و خێزانین و ژیانمان هەمیشە بەو جۆرەیە و خۆشمدەوێت و لەسەر سەرمە و هاوسەرەکەم کەسێکە دیارە نەک کەسێکی ئاسایی و ئێمە نواندن ناکەین، ئەگەر من نازی هەڵنەگرم کێ نازی هەڵبگرێت؟ بێگومان غیرەشی لێدەکەم ئەو دایکی منداڵەکانمە".


ئەم وەڵامە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و بەشێوازی جیاواز باسی لێوەدەکرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەندێک پشتیوانیان لێدەکەن و هەندێکیش بە پێچەوانەوە.


لەماوەی رابردوودا ئەحلام لە سناپچاتەکەیەوە گرتە ڤیدیۆییەکی کورتی کاتژمێرێکی ئەڵماسی لە براندی cartier بڵاوکردەوە، کە تێیدا وێنەی گریانی لەسەر داناوە و بەشێوەیەکی یەکجار زۆر سەرسامی خۆی بۆ ئەو کاتژمێرە دەستیە دەربڕیوە.


دواتر بە ڤیدیۆیەک هاوسەرەکەی بازرگانی عەرەبی موبارەک هاجری وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "گریانی ناوێت، کاتژمێرەکە ئێستا بۆ تۆیە" و ئەحلامیش دەڵێت "هەموو تەمەنم قوربانی رۆحت بێت، تەنها نامەکەت هەزار کاتژمێر دەهێنێت".


بەپێی زانیارییەکان سەروەتەکەی ئەحلام لە ئێستادا نزیکەی 25 ملیۆن دۆلارە، جگە لەوەی خاوەنی 20 ئۆتۆمبیلی گرانبەهایە کە تەنها یەکێکیان نرخەکەی 1.5 ملیۆن دۆلارە لە جۆری Rolls-Royce، هاوکات چەندین موڵک و کۆمپانیا و ئێکسسوارات و زێڕ و گەوهەری گرانبەها.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©