هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و بووە دووەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی دوای بردنەوەی لەنەمسا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.

لە هەردوو گێمی یەکەم و دوومدا یاریزانانی هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن. دواتر داوەر پەنای بردە بەر دوو گێمی زیادکراو فیدریکۆ کییزا لە خولەکی 95 توانی بەربەستی یەکسانبوون بشکێنێت و هاندەرانی نێو ویمبڵی ئیتاڵیا دڵخۆش بکات.

لە خولەکی 105 ماتیۆ بیسینا ئیتاڵیای کردە خاوەنی گۆڵی دووەم بەڵام ساساکالادزیچ لە خولەکی 114 گۆڵێکی بۆ نەمسا کرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە.

یارییەکەش بە ئەنجامی 2گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئازۆری کۆتایی هات و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و رووبەڕووی  براوەی نێوان بەلژیکا و پرتوگال دەبێتەوە.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©