بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە کە زانایان لە نەخۆشخانەی کینگر کۆلێج لەندەن ئەنجامیانداوە و ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی پێکردووە، ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا-3 کاریگەری دژە هەوکردنیان هەیە کە بۆ تەندروستی دڵ باشن و کاردەکەن بۆ باشترکردنی میزاج و کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی.
ئەلیساندرا بۆرسینی زانای بواری دەمارەکان لە کینگەر کۆلێج لەندەن وتوویەتی، "توێژینەوەکەمان تیشکی خستووەتە سەر تواناکانی ئۆمیگا-3 بۆ رووبەڕووبوونەوەی خەمۆکی، کە ئەمەش یارمەتیمان دەدات لە داهاتوودا چارەسەرەکان بۆ ئەم تێكچوونە میزاجییە بدۆزینەوە".
لەماوەی توێژینەوەکەشدا کە چەند تووشبوویەکی خەمۆکی توندی لەخۆ گرتبوو، ئۆمیگا-3 ناتێریان پێدرا بۆماوەی ١٢ هەفتە، ئینجا پێوانەی ئاستی خەمۆکییەکەیان کرا دوای ئەو تاقیکردنەوەیە.
بەگوێرەی ئەنجامەکان دەرکەوت، نیشانەکانی خەمۆکی بەڕاددەی %٦٤ کەمیکرد و نیشانەکانی خەمۆکی کەمیکردەوە، لەکاتێکدا پەیوەندی نێوان ئەو نەخۆشییە و تەواوکەری خۆراکی ئۆمیگا-3 دیارینەکراوە.