KNA

لە کاتی گەنجیدا  مرۆڤ پڕ ووزە و  توانایە، زۆر چالاکە و بە هەڵپەوە بەرەو ژیان دەڕۆین، بەڵام هەر ئەم پڕ ووزەیی و چالاکیە زۆرە دەبێتە هۆی زۆر هەڵە کە لە کات و چالاکیمان دەبات وەک:


1-خەرجکردنی زۆر و پارە بە هەدەردان بەبێ ئاگایی، کاتێک دەزانێت تەمەن تێپەڕیوە و خاوەنی هیچ داهاتێک نییە.


2-هەوڵدان بۆ راکێشانی سەرنجی چواردەور و پۆز و فشەکردن، تەنها بۆ ئەوەی هەست بکەیت تۆ لە پێش هەمووانی و جوانتر و باشتر هەیە.


3-ئەم هەڵەیەیان زیاتر لەلایەن خانمانەوە ئەنجام دەدرێت ئەویش زۆر ماکیاژ کردن و جوانکاری کە وادەکات لە تەمەنی خۆیان زیاتر دەربکەون.


4-شکست هێنانی لە پەیوەندی سۆزداری و بیرکردنەوەی نادروست وەک ئەوەی کۆتایی ژیان بێت، بەپێچەوانەوە ئەزموونێکە.


5-بایەخدانی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کات بەهەدەر دان بەبێ ئەوەی سوودی لێ وەربگریت  و بابەتێک فێربیت.


6-گرنگیدان بە قسەی خەڵک و بیرکردنەوە و تووشبوون بە سترێس و دڵەڕاوکێ بۆ نمونە کاتێک دەڵێن قەڵەو بوویت یان لاواز بوویت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©