KNA

بابەتی سۆزداری و پەیوەندی نێوان دوو هاوسەر بەردەوام لەڕووی توێژینەوە کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، بۆچوونی پیاوان و خانمانیش بەپێی ئارەزووەکانیان جیاوازە دەربارەی یەکدی، بەڵام بەپێی نوێترین توێژینەوە و راپرسی پیاوان ئەم پێنج سیفاتەیان لە خانماندا زۆر پێ جوانە و سەرنجیان رادەکێشێت ئەگەر بێزارکەریش بێت وەک :


1-بەکارهێنانی چاویلکە بەتایبەت پزیشکی، چونکە کەسایەتیەکی زیرەک و تێگەیشتوو تر نیشان دەدات و پێی وایە بەمشێوازە سەرنجڕاکێشترە.


2-ئەو خانمانەی رووبەروو دەبنەوە و بەهێزن و بە ئاسانی دڵیان یان بۆچوونیان نادەن بەدەستەوە و رای خۆیان پێ گرنگترە.


3-خانمانی بێ ماکیاژ یان بەکارهێنانی ماکیاژ و جوانکاری کەم، چونکە سادە و سروشتی تر دەرکەوتن و ئەم شێوازەش بە گشتی پیاوان ئارەزووی دەکەن.


4-ئەو خانمانەی غیرە زۆر دەکەن و دەیەوێت تەنها خۆی گرنگی بەو پیاوە بدات کە خۆشیدەوێت، بەهەمان شێوە ئەم جۆرە کەسایەتیانە لای پیاوان سەرنجڕاکێشن و ئارەزووی دەکەن.


5-خانمانی عیناد، راستە سیفاتێکی دروست نییە بەڵام ئەگەر لە سنوری پێویست تێپەڕناکات ئەوە هێمایەکە بۆ سەرنجڕاکێشانی پیاوان .

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©