بەشێوەیەکی رەسمی دوای 56ساڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) یاسایەکی نوێی پەسەندکرد و بڕیاری هەژمارکردنی گۆڵێک بە دوو گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆت لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکاندا لابرد.

ئەو بڕیارە لە قۆناغی پاڵاوتنی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی وەرزی 2021 - 2022 دا جێ بەجێ دەکرێت. یوفا لەوەرزی 1965 - 1966دا دەستیکرد بەجێبەجێکردنی یاسای گۆڵە دەرەوەییەکان ، بۆ دیاریکردنی براوەی هەردوو تیپ ،ئەگەر هەردوو یانە یەکسانبن بەکۆی گۆڵەکان ، بەو گۆڵەی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەدوو گۆڵ دەژمێردرێت سەردەکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.


هەروەها لە بری لابردنی هەژمارکردنی گۆڵێک بە دوو گۆڵ دوو گێمی 15 خولەکی جێ بەجێ دەکرێت و دواتر لێدانی پەناڵتی.

 

هێمن عوسمان

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©