KNA

زۆرانبازی بەناوبانگی جیهانی دواین جۆنسۆن ناسراو بە زەرۆک، یەکێکە لە ئەستێرە دیارە سەرکەوتووەکانی سینەما لەسەر ئاستی جیهان و لەدایکبووی ساڵی 1972 لە شاری هایوارد لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و بەهەمان شێوە باوکیشی زۆرانبازێکی بە توانا بووە و ئەم بەهرەیەی لە باوکیەوە بۆ ماوەتەوە.


لە نیوزلەندا قۆناغی سەرەتایی خوێندنی تەواو کردووە و پاشان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچیان کردووە و جگە لە زۆرانبازی بەشداری زۆر لە چالاکی وەرزشی دیکەی کردووە وەک تۆپی پێ، لە ئێستادا بەرهەمهێنەر و کاری بازرگانیش دەکات.


زۆرانبازبووە لە یەکێتی زۆرانباری جیهانی "  WWF   " بۆ ماوەی هەشت ساڵ وە دواتر لە "  WWE  " زۆرانبازی کردووە، لە ساڵی 1996 بۆ 2004. لە 2011 بۆ 2016 بەردەوام بووە لە یاری زۆرانبازی. 


قازانجی فیلمەکانی لە سەرووی 3.5 ملیار دۆلار بووە لە باکوری ئەمریکا وە قازانجی فیلمەکانی لە سەرووی 10.5 ملیار دۆلار بووە لە تەواوی جیهان، بە هەمیشەیی یەکێکە لە پڕداهاتترین ئەکتەرەکانی جیهان.


لە ساڵی 1997 دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ کچە هاوڕێکەی دانی گاریسیا بەڵام لە ساڵی 2008  دوای بوونیان بە دایک و باوکی کچێک جیابوونەوە.


پاش پەیوەندی سۆزداری چەندین ساڵ لەگەڵ لۆرین هاشیان و بوونی دوو کچی دیکە، دووبارە لە ساڵی 2019 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە و ئێستا باوکی سێ منداڵە.


دواین جۆنسۆن جگە لە نازناوی زە ڕۆک خاوەنی دوو نازناوی دیکەیە بەناوەکانی فلێکس کاڤانا "  Flex Kavana "  و  "  Rocky Maivia  " رۆکی ماڤیا.


دواین یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی 1996 دا بوو و لەناو خەڵکدا ناسرا، لە کۆلێژی تۆپی پێ بووە لە زانکۆی مەیامی و لە ساڵی 1991 پشتێنی نێودەوڵەتی بردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©