KNA

خانمە ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی ئەنجێلینا جولی، لە نوێترین وێنەیدا کە بەنهێنی لەلایان میدیاکانەوە تۆمارکراوە لە نیویۆرک دەرکەوتووە کە تاتۆیەکی نوێ لە قۆڵیدا کردووە کە نوسینێکی ئیتاڵیە.


ئەم تاتۆ نوێیەی ئەنجێلینا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە بەشێوەی جیاواز بەهۆی مانای تاتۆکەوە کە رستەیەکی جیهانی فەلەکی ئیتاڵیە بەناوی "گالیلۆ" کە بەپێی زانیارییەکان بە مانای ئەوە دێت لەگەڵ ئەوەشدا دەجوڵێت،  بەگوێرەی مێژوو ئەمە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1633 کاتێک گالیلۆ ناچار دەکرێت پاشگەز بێتەوە لەو قسەیەی یان ئەو راستیەی کە ئاشکرای کردووە و وتویەتی "زەوی بە دەوری خۆردا دەخولێتەوە".


ئەنجیلینا جولی ساڵی ١٩٧٥ لەدایكبووە، ئەكتەرێكی بەناوبانگی هۆڵیوودە كە سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەرگرتووە و یەكجار ئۆسكاری وەرگرتووە، دایکی شەش منداڵە و هاوسەری پێشووی براد پیت بوو.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©