KNA

برێندان فرێیزەر، ئەکتەری دیاری کەنەدی تەمەنێکی لە پاڵەوانێکی فیلمە بەناوبانگەکانی هۆلیودا بەسەربرد وەک George of the jungle کە تێیدا رۆڵی تەرەزانی دەبینی بەشێوەیەکی کۆمیدی هاوکات فیلمی the mummy، بەڵام لە نوێترین دەرکەوتنی لە نیویۆرک هەمووان تووشی سەرسوڕمان دەکات.


لە نمایشی فیلی no sudden moves لەسەر فەرشی سور لە نیویۆرک بۆ ساڵی 2021، برێندان فرێیزەری تەمەن 52 ساڵ دەردەکەوێت بەڵام جیاواز لەو کەسایەتیە پاڵەوان و لەشولار رێکەی پێی ناسراوە، بە شێوەیەکی قەڵەو هاوکات گۆڕانکاریەکی زۆر بەسەر روخسار و ستایلی قژیدا هاتووە.


ئەم دەرکەوتنەی برێندان فرێیزەر کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و بەشێک لە هەوادارانی خەمبار دەکات، چونکە بڕوایان نەدەکرد بەوشێوازە گۆڕابێت دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە شاشەکان وکاری هونەری.


برێندان فرێیزەر لەدایکبووی ساڵی 1968 لە کەنەدا، خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری شاشەیە لە ساڵی 2005 و چەندین خەڵاتی دیکە، باوکی سێ منداڵە.


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©