KNA

ئەلیسا خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ناسراو بە شاژنی هەستەکان بۆ جاری دووەم سەردانی ریازی پایتەختی سعودیە دەکات و ئاهەنگێکی گەورەی گۆرانی و میوزیک ساز دەکات، بەڵام هێندەی شێوەی دەبێتە باسی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێندە ئاهەنگ و گۆرانیەکانی کاردانەوەی نابێت.'


بەپێی زانیارییەکان دەوترێت ئەلیسا راکێشانی بۆ تەواوی پێستی روخسار و برۆکانی ئەنجامداوە و شێوەی گۆڕاوە و لە سروشتی دەرچووە و بۆتۆکس و فیلەریشی هێندە زۆرە هەڵئاوساوە.


ئەلیسا لە کۆنسێرتەکەی بە عەزیەکی رەشی داپۆشراوەوە دەرکەوت وەک رێزێک لە دابونەریت و ستایلی سعودیە، بەڵام پێشوازیەکی یەکجار گەرمی لێکرا، ئەمەش دوای ماوەیەکی زۆر لە راگرتنی ئاهەنگەکانی بڕیاریشە بەمزوانە سەردانی هەولێری پایتەختی کوردستان بکات و ئاهەنگێکی گەورە لەوێش ساز بکات کە بەپێی زانیارییەکانی نرخی یەک بلیت لە 500 دۆلارەوە دەستی پێکردووە و هیچ بلیتێکیش نەماوە.


لە ساڵی 2018 بۆ یەکەمجار لە سعودیە رێگادرا بە ئەلیسا ئاهەنگ ساز بکات.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©