KNA

رۆژی جیهانی باوک 20ی حوزەیران بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی و جیهانیە و وەک رێزێک لە ئەرک و ماندووبوونی باوک بۆ جگەر گۆشەکەی دانراوە و هەندێک لە وڵاتان لەم رۆژەدا بۆنەی تایبەت ساز دەکەن بەڵام مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک لە وڵاتان رۆژی باوک جیاوازە وەک ئیتاڵیا کە 19ی ئازاری وه‌ك رۆژی باوك ناساندووە و پێی ده‌ڵێت "فێستا دیل پاپا"، ئیسپانیاش هه‌مان رۆژی به‌ رۆژی باوك داناوه‌ و پێی ده‌ڵێت دیا دێل پادرێ.


لەم رۆژەدا زۆربه‌ی خێزانه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، رێز و خۆشه‌ویستییان بۆ باوكیان ده‌ربڕی و شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ باوكییاندا هه‌یانه‌، بەشێکیان له‌ رێگه‌ی به‌خشینی دیاری و كارتی پیرۆزبایی، خۆشه‌ویستییان ئاراسته‌ی باوكیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان ته‌نها به‌ ژه‌مێك نان خواردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یاندا یادی ئه‌و رۆژه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.


بەپێی زانیارییەکان هه‌ندێك كه‌س ره‌خنه‌یان لەم بۆنەیە هەیە و بە جۆرێک لە بازرگانی لە قەڵەمی دەدەن، بەڵام سەرچاوە بیانییەکان ئەمە پشت راست دەکەنەوە و دەڵێن مێژوویی و كۆنتری هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ناو خه‌ڵك باوه.


لە دابونەریتی ئەمریکا بەمشێوازە باس لە رۆژی باوک دەکرێت لە رووی مێژووییەوە یەکەمیان "ژنێك به‌ناوی گریس گۆڵدن كلایتۆن، له‌ ڤێرمۆنتی رۆژئاوای ویلایه‌تی ڤێرجینیا، له‌ یه‌كێك له‌ كلێساكان له‌ ساڵی 1908، ژیانی خۆی تایبه‌ت كردووه‌ به‌ خزمه‌تكردنی باوكان و رێزگرتنیان، به‌و پێیه‌ی خۆی باوكی له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و ژنه‌ دوای كاره‌ساتی یه‌كێك له‌ كانه‌ به‌ردینه‌كانی مۆنۆنجا هاتووه‌، كه‌ ساڵێك پێشتر، واتا له‌ ساڵی 1907 روویداوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 362 پیاو، به‌و هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 250 ژن هاوسه‌ره‌كانییان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ هه‌زار منداڵ به‌بێ باوك مانه‌وه‌، كلایتۆنیش بڕیاریدابوو، وه‌كو پرسه‌نامه‌ ئاراسته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بكات، كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و باوكیان له‌ده‌ستداوه‌.


دووەم چیرۆکیان "سۆنۆرا سمارت دۆد Sonora Smart Dodd، له‌ ویلایه‌تی ئاركینساسی ئه‌مه‌ریكا، كچی یه‌كێك بووه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ی به‌شداری له‌ شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا كردووه‌، ویستوویه‌تی له‌ رێوڕه‌سمێكدا رێز له‌ باوكی بنێت، به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، 6 منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ بكات، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 16 ساڵ بووه‌كه‌ كه‌ باوكی كۆچی دوایی كردووه‌،له‌ یه‌كێك له‌ رۆژه‌كان، كاتێك گوێبیستی ئامۆژگارییه‌كانی كلێسا بووه‌ له‌ ساڵی 1905، سۆنۆرا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ پێویسته‌ رۆژێكی تایبه‌ت به‌ یادكردنه‌وه‌ی باوكان هه‌بێت، بۆیه‌ چووه‌ته‌ لای پیاوی ئایینی و له‌وێ ژیانی خۆی تایبه‌ت كردووه‌ به‌ خزمه‌تكردنی باوكان، سۆنۆرا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1910، يادى رۆژی باوكانی كرده‌وه‌، له‌ یانه‌یه‌كی گه‌نجان كریستیان له‌ واشنتۆن.


كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ ساڵی 1913, سێیه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی حوزه‌یران وه‌ك رۆژی باوك دیاریكرد و تا رۆژگاری ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌، بەڵام بەمشێوازە نەبوو بەڵکو کاتێکی زۆری ویست تا لەناو خەڵک جێگیر بوو دوای ئەوەی ئەم رۆژە بۆ چەندین فێڵی بازرگانی بەکارهێندرا.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©