KNA

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم لە دواین کۆنسێرت و ئاهەنگی لە قاهیرەی پایتەختی میسر رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە، بەهۆی نەگونجاوی تۆنی دەنگی و تووشبوونی بە ئەنفلۆنزا.


پاش پێنج ساڵ دابڕانی لە کاری نوێ لە چەند هەفتەی رابردوودا نانسی عەجرەم بەرهەمی نوێ و نوێترین ئەلبومی لە ژێر ناونیشانی "نانسي 10" راگەیاند، پاشان راستەوخۆ ئاهەنگێکی گەورەی لە قاهیرەی میسر ئەنجامدا.


ئەوەی بووە جێگای سەرنج کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و بە ماوەیەکی کەم لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی کە یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومەکانی بەناوی "مشكلتك الوحيدي"، لەناو ئاهەنگەکەی بە جۆش و خرۆشەوە هەوادارانی پێشوازیان لێکرد و گۆرانیەکەیان لەگەڵ دەوتەوە.


نانسی سەرەڕای ئەوەی دەنگی تەواو نەبوو بەهۆی تووشبوونی بە ئەنفلۆنزا و تێکچوونی قورگی، لە گەرمەی وتنی گۆرانیشدا وەستا و رایگەیاند کە داوای لێبوردنی هەیە بەهۆی خراپی دەنگیەوە لەم ئاهەنگەدا و جەختیش دەکاتەوە کە کۆرۆنای نییە بە پێكەنینەوە.


هاوکات لەم ماوەیەدا ئەمە دووەم ئاهەنگیەکی لە میسر، ئاهەنگی پێشووی دوو رۆژ پاش مردنی دایکی هاوسەرەکەی بوو، کە بووە جێگای توانج و رەخنەیەکی زۆر، بەڵام هیچ وەڵامێکی نەبوو.


خانمە هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم سەرەتاکانی دەرکەوتنی هێندە ناوبانگی نەبوو، تا بڵاوکردنەوەی ئەلبومی "أخصمك آه" لە ساڵی 2002 کە توانی بینەر و بیسەرێکی زۆر بەدەستبهێنێت و نازناوی "سێوی لەخۆبایی گۆرانی عەرەبی پێبەخشرا".

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©