رابیته‌ی یانه‌كانی ئینگلته‌را خشته‌ی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی پریمه‌رلیگی راكێشت ، خوله‌كه له رۆژی 14ی مانگی 8ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و له رۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی 5ی ساڵی داهاتوو كۆتاییان دێت.
مان سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له یاری ده‌ستپێكی خوله‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته میوانی تۆتنهام.هه‌روه‌ها یانه‌ی نۆریچ سیتی كه توانی سه‌ربكه‌وێت بۆ خوله‌كه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا به‌رامبه‌ر به لیڤه‌رپوڵ یاریده‌كات.
چێلچسی پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ له یه‌كه‌م یاری وه‌رزی نوێی پریمه‌رلیگ روبه‌ڕووی كریستاڵ پاڵاس ده‌بێته‌وه.له‌لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی لیدز یونایتد له یه‌كه‌م یاریدا به‌رامبه‌ر به مان یونایتد ده‌وه‌ستێته‌وه.
له هه‌فته‌ی دووه‌می خوله‌كه كه له‌رۆژانی 21ی مانگی 8 به‌رێوه‌ده‌چێت دێربی له‌نده‌ن له نێوان ئارسناڵ و چێڵسی ده‌كرێت.یانه‌ی ئارسناڵ له هه‌فته‌ی سێیه‌میشدا ئه‌ركی قورسه و روبه‌ڕووی مان سیتی ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی لیسته‌رسیتی پاڵه‌وانی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را له هه‌فته‌ی چواره‌مدا روبه‌ڕووی چێڵسی ده‌بێته‌وه. له هه‌فته‌ی شه‌شه‌میشدا به‌رامبه‌ر به مان سیتی یاریده‌كات