KNA

خواردنەوەی قاوە دوای نان خواردن بەتایبەت دوای ژەمی بەیانی هەڵەیە، چونکە رێگە لە جەستە دەگرێت کە بتوانێت بەباشی سوود لەو ماددە خۆراکییانە وەربگرێت کە لە خواردنەکاندا هەیە.

دەشڵێت، "رێنمایی دەدەم بە نەخۆشەکانم کە قاوە لەسەر گەدەی بەتاڵ یان راستەوخۆ دوای نانخواردن نەخۆنەوە ، چونکە کێشە لە جەستەدا دروستدەکات و ناهێڵێت بتوانێت بەباشی ئاسن و زینك و مەگنیسیۆم و کالسیۆم بمژێت، کە ئەمانەش بەشێكن لە گرنگترین و سەرەکیترین کانزاکان بۆ جەستەی ژنان و پیاوان.

بەگوێرەی وتەی ئەو پزیشکە، باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە بریتییە لە ماوەی نێوان ژەمەکان، چونکە لەو کاتەدا جەستە سوود لە هەموو پێكهاتەکانی قاوە وەردەگرێت، هەروەها پارێزگاری لە هاوسەنگی کانزایی جەستە دەکرێت.

هەروەها وتوویەتی، باشتروایە رۆژانە لە نێوان ژەمەکاندا قاوە بخۆنەوە، بەلایەنی کەمەوە نیو کاتژمێر پێش یان کاتژمێرێك دوای خواردنی ژەمەکان بیخۆنەوە.

 

تاگ    ته‌ندروستی
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©