KNA

ئەندامێكی  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیمانەیەكی  ئاژانسی هەواڵی كوردی KNAدا ئاماژە بەوەدەكات داهاتی خاڵە سنوورییەكان  دەچێتە گیرفانی حیزب و چەند بەرپرسێكەوە و داهاتەكەی دیار نامێنێت.


ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان دەشڵێت، شەوانە گڵۆپی  مەرزەكان دەكوژێندرێتەوەو نازاندرێت چی داغڵی  بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.



KNA: بۆچونی ئێوە چییە لەسەر رێكنەكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد؟

ئێمە لەگەڵ هەموو رێككەوتنێكی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستانداین، پێویستە هەرێمی كوردستان بەرەو بەغداد بگەرێتەوە و باشترە لەوەی كە نەوت و سەرەوەت و سامانی رادەستی وڵاتانێكی وەك توركیا بكات و توركیاش پارەی نەوتی هەرێم بكاتە تۆپ و تەیارە و بەكاریی بهێنێت دژی هاوڵاتیانی كورد. وە ئێمە لەگەڵ ئەوەین كە كورد نەت تەسلیمی عێراق بكات  چونكە ئێمە لە 2002ە وە كە یەكەم بیرە نەوتیان هەڵكەندووە  و هەرێم لە 2005 ەو نەوت دەفرۆشێت هیچ سودێكی بۆ هەرێم نەبووە. بەڵام ئەگەر لەگەڵ بەغداد رێكبكەوین ئەوا دەتوانین بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان دابین بكەین و خەڵكی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا مووچە وەربكرێت.



KNA: بۆچونی ئێوە لەسەر دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان


بەپێی ماددەی 106 لە دەستوریی عێراق دەبێت دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراقدا بەهاوبەشیی بەڕێوەببرێن،دەستوردەڵیت دەبێت داهاتی خاڵەسنوریەكان دەبێت بچێتە خەزێنەی دەوڵەتەوە و لە خەزێنەوە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبكرێتەوە،بەشێوەیەكی دادوەریانە، ئەبێت ئێمەش پابەندی دەستوری عێراق بیین.

بۆیە من پێم وایە ئەم دەروازە سنوریانەی هەرێمی كوردستان بەشێكی زۆریان بەدەست حزبەكانەوەیە و ئەوان بەڕێوەی دەبەن، داهاتەكەی دەچێتە گیرفانی مەسولینەوە و لەسەدا 60ی داهاتی  خاڵە سنوریەكان دەچێتە باخەڵی مەسولەكانەوە.

مانگانەزیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار داهاتی مەرزەكانی هەرێمی كوردستان نامێنێت ، مەرز هەیە لە هەرێمی كوردستان لە لایەن دوو كۆمپانیاوە بەڕێوە دەبرێت، كەس نازانێت مەرزەكانی هەرێم داهاتەكانیان بۆ كوێ دەچێت ، شەوانە گڵۆپی مەرزەكان دەكوژێنرێتەوە و كەس نازانێت چ شتێك داخڵی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بۆیە پێمان باشە خاڵە سنوریەكان بخرێنە ژێر چاودێریی حكومەتی عێراقەوە و داهەتەكەشی بە یەكسانی بەسەر شارەكاندابێت بەجۆرێك لەسەدا 50ی داهاتی هەرمەرزێك بۆ پارێزگاكە خۆی بێت و لەسەدا 50كەی دیكەشیی بۆ حكومەتی ناوەندی بگەرێتەوەبۆ ئێمەش دەتوانین بەو شێوەیە داعاتیی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان ببەینەوە.


KNA: هەوڵەكانی ئێوە چییە بۆ ناردنی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان ؟


ئێمە لە ساڵی 2019 توانیمان  كێشەی مووچە لە عێراقدا دووربخەینەوە لە كێشە سیاسیەكان، ئێمە وتومانە تەنها بۆ یەكساڵ دەتوانین ئەو بابەتە چارەسەر بكەین و هێزە عێراقیەكان ساڵانی داهاتوو لەگەڵمان نابن بۆ ئەو بابەتە و تكا لە هەرێمی  كوردستان دەكەین  نەوتی هەرێم كە 200 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا، ڕادەستی عێراق بكرێت  بۆئەوەی كێشەی دارایی بۆ هەرێم دروست نەبێت
ئێمە ئەو قسانەمان بە نوێنەرانی هەرێم كە هاتوونەتەبەغداد بۆ دانسوتان وتوە بەڵام ئەوان بەگوێیان نەكردووین و ئامادەنەبوون نەوت تەسلیمی بەغداد بكەن، ئەوەی ئێستا دەیبینین ئەوەیە كە  هەرێم نەوتی رادەستی بەغداد نەكراوە

وەهەتا نەوتی هەرێمی كوردستان ڕادەستی بەغداد نەكرێت، پارە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان نایەت لە لایەن عێراقیەوە. پێویستە هەرێم ئەو كیشانە چارەسەربكات وهەروەها ئەگەر بتوانێت خۆی لە داهاتی ناوخۆ و داهاتیی نەوت مووچە دابین بكات ئەوە شتێكی زۆر باشە بەووام ئەگەر نەتوانن ئەوا خەڵك ناكرێت برسی بكرێت و دۆخەكەش خراپتر دەبێت و ئەوەش كارییگەریی گەورەی لەسەر بازاری هەرێمی كوردستان كردووە.

لە ئێستادا پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت لەگەڵ بەغداد رێك بكەوێت بۆ ئەوەی دۆخی هەرێم چیدیكە لەمە خراپتر نەبێت و هەرێمی كوردستان بچێتە قۆناغێكی زۆر باشەوە ئەكەر بەو شێوەیە نەكرێت ئەوا هەرێمی كوردستان توشی لەناوچون و شكستی گەورە دەبێت.


تاگ    KNA

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©