میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆتەوە: كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەكە كردووە گاریس بەیڵ بهێڵنەوە و وەرزی داهاتوو پشتی پێ دەبەستێت.
لە بەرنامەی بەناوبانگی ئێل چیرنگیتۆی ئیسپانی چەند زانیارییەك لەسەر داهاتووی بەیڵ ئاشكراكرا.
بە پێی زانیارییەكان ئەنچیلۆتی داوای مانەوەی هەریەك لە گاریس بەیڵ و ماركۆ ئەسێنسیۆی كردووە.
لەلایەكی ترەوە ئەنچیلۆتی مارسیلۆی كردۆتە دەرەوەی پلانەكانی بۆ وەرزی داهاتوو بەڵام ئەو ئەستێرەیە خۆی دەیەویت بمێنێتەوە.
لەو بەرنامەیەدا باس لەوەكرا موچەی ساڵانەی ئەنچیلۆتی لەنێوان 3 ملیۆن و 500 هەزار بۆ 4 ملیۆن یۆرۆیە.