كیڤن دی برۆینی ئەستێرەی یانەی مان سیتی و هەڵبژاردەی بەلژیكا بەهۆی نەشتەرگەرییەكی بچووك بەشداری یەكەمین یاری هەڵبژاردەكەی ناكات لە یۆرۆ

رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی و راهێنەری بەلژیكا ئاشكراییكرد: دی برۆین نەشتەرگەرییەكی بچووكی لە پێكانەكەیدا بۆ كراوە، بەڵام خۆشبەختانە چەند رۆژێك دوردەكەوێتەوە و بە خێرایی دەگەرێتەوە.

وتیشی: دی برۆین ناتوانێت بۆ یەكەمین یاری بەلژیكا لە یۆرۆ ئامادە بێت ، بەڵام بۆ یاری دووەم دەتوانێت بە شێوەیەكی ئاسایی یاری بكات.

راهێنەری بەلژیكا ئاماژەی بەوەشكرد: دی برۆین یاریزانێكی گرنگ و سەرەكی بەلژیكایە و دوركەوتنەوەی كاریگەری خراپ بەجێدەهێڵێت.



زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©