حكومەتی بەرازیل بە شێوەیەكی رەسمی رەزامەندی نیشاندا لەسەر  میوانداریكردنی یارییەكانی كوپا ئەمریكا، دوای ئەوەی هەردوو وڵاتی كۆڵۆمبیا و ئەرژەنتین پاشەكشێ یان كرد.

سەرۆكی بەرازیل ( گاییر بۆلسۆنارۆ)، رایگەیاند: هەرچەندە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی هەیە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بەڵام لەژێر پرۆتۆكۆلی تەندروستی و رێنماییەكان ئامادەن میوانداری یارییەكانی كوپا ئەمریكا بكەن.

باسی لەوەشكرد: سەرجەم یارییەكانی كوپا ئەمریكا لە  4 ویلایەت بەرێوەدەچن  ئەوانیش ( ریۆ دی جانیرۆ  ،   گویانیا ، برازیلیا ، كویابا ).

لەلایەكی ترەوە ، ئەلیخاندرۆ دۆمینگێز سەرۆكی كۆنمیبۆڵ سوپاسی سەرۆكی بەرازیلی كردووە ئامادەبوون میوانداری كوپا ئەمریكا بكەن.

سەرۆكی كۆنمبیۆڵ ئاماژەی بەوەشكرد: كوپا ئەمریكا لە كاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و دواناخرێت.

هێمن.ع



 

 

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©