KNA

حسێن میسری لە تەمەنی هونەریدا لەبواری‌ شانۆ و درامای‌ تەلەفزیۆنیدا‌ کاری کردووە و چەندین بەرهەمی تۆمارکراوی هەیە، دیارترینیان ئەو دراما تەلەفزیۆنیانە بوون كە چەند ساڵێک پێش مردنی کاری سینایۆ و دەرهێنانی بۆ کردبوون.

حسێن رەحیم محەمەد، ساڵی ١٩٥٧ لە شاری كەركوك لەدایكبووە، لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەكەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، پاش ئەوەی بۆ خوێندنی شانۆ چووەتە میسر نازناوی حسێن میسری لێدەنرێت، بەڵام خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە كردووەو لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بووەتە خوێنەرێكی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەكان، زمانی عەرەبی، توركی، هیندی زانیوە.

لەساڵی ١٩٨٥ هاتووەتە سلێمانی ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی بووە، دامەزرێنەری بەشی درامای خاك بوو، لە تەمەنیدا ٢١ درامای کورتی بەرهەمهێناوە، جگە لە چەندین کاری شانۆیی  کە وەک ئەکتەر و دەرهێنەر ڕۆڵی تێدا بینیون، ٨ درامای درێژی نوسیوە و کاری دەرهێنانی بۆ کردوون.

دیارترین کارەکانی پێش مردنی لەبواری هونەریدا، نوسینی سیناریۆ و دەرهێنانی دراماکانی (خۆرنەوازان ، خەمی چۆلەكەكان ، ڕەشەی پۆلیس ، حەسەنە فەنی ، جومعە ، گوڵە بێ رۆژەكان ، نیشتمان) بوو.

ئەو دەرهێنەرەی بواری دراما و شانۆ ، ڕۆژی ٣١ ی ٥ی ٢٠٠٩ لە تەمەنی پەنجا و دووساڵیدا، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©