KNA

خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی بەناوبانگ ستیڤانی جوان ناسراو بە لەیدی گاگا، لە پرۆگرامێکی تایبەتدا لەگەڵ ئۆپرا باس لە چیرۆکی دەست درێژی سێکسیەکەی ژیانی دەکات لەلایەن دەرهێنەرێکەوە کە کاری بۆ کردووە کاتێکی تەمەنی 19 ساڵان بووە، دواتر تووشی حاڵەتێکی دەروونی ناخۆش بووە و بەتەواوی تەندروستی ناجێگیر بووە.


بەپێی زانیارییەکان لەیدی گاگای تەمەن 35 ساڵ ناوی دەرهێنەرەکەی ئاشکرا نەکردووە و ئاماژەش دەداتت بەوەی هەرگیز نایەوێت رووخساری ببینێت و ترسی لە بینینی هەیە و دەڵێت "لەیادمە لە هۆش خۆم چووم، پاشان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ماڵەوە مامەوە جەستە و دەروونم تەواو خراپ بوو، بیرم لە خۆکوشتن کردەوە و لە شۆکدا بووم و پێم قبوڵ نەدەکرا"


ئەم وشانەی لەیدی گاگا بۆ پرۆگرامی نوێی میدیاکاری جیهانی ئۆپرا بوو لەژێر ناونیشانی "The Me You Can’t See"، تەنانەت لە کاتی گفتوگۆدا  وباسکردنی چیرۆکەکەی لەیدی گاگا چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو.


لەیدی گاگا وتی "لەسەرەتاکانی کاری هونەریم رووبەرووی ئەم رووداوە بوومەوە، بەڵام دوای ساڵانێک لە کار و سەرکەوتنم، فێربووم چۆن خۆم دەروونم ئارام بکەمەوە رووبەرووی هەموو شۆک و ناخۆشیەک بمەوە و هێواش هێواش هەموو شتێک باش دەبێت"


لەگەڵ قسەکانی لەیدی گاگا ئۆپرا دووبارە باسی لە چیرۆکی دەست درێژیەکەی ژیانی خۆی کرد کە لە قۆناغی منداڵی تووشی بووە و دەڵێت "کچان لە جیهانی پیاوان هەرگیز هەست بە دڵنیای ناکەن"


ئۆپرا وتی "لە تەمەنی 9 ساڵی بەدواوە رووبەرووی زۆر دەست درێژی سێکسی بوومەوە لەلایەن کوڕی مامەکەمەوە کە تەمەنی 19 ساڵان بوو، نەمدەزانی ئەو کارەی ئەو دەیکات چییە، ترسام و نەمدەوێرا باسی بکەم لای کەس تا، من دڵنیام کچانێکی زۆر هەن لە قۆناغی منداڵی رووبەرووی دەست درێژی دەبنەوە و ناتوانن باسی بکەن"


لەیدی گاگا ناوی تەواوەی "ستێڤانی ئەنجلینا جێرماتۆیە" گۆرانیبێژێکی ناسراوی ئەمریکایە، لەدایکبووی 1986، هەمیشە بە کەسایەتیەکی سەرکەش و سەیر و جیاواز ناسراوە، جگە لە پۆشینی جلوبەرگی جیاواز، بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، هاوکات هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماکارێکی بەناوبانگیشە.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©