KNA

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە هەوالێکیدا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گرنگیەکی زۆر دەدەن بە سادیۆ مانێی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ و دەیانەوێت بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کارغێری یانە ئەڵمانیەکە گرێبەستێکیان بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئینگلیزیەکە کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە سادیۆ مانێی سەنیگالی.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئەڵمانیەکە دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت لە گواستنەوەی هاوینەدا هێرشبەرە سەنیگالیەکە بگوازنەوە ڕیزەکانیان بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©