فابریزیۆ ڕۆمانۆی پسپۆڕ لە بواری گواستنەوەى یاریزانان لە ئەوروپا ئاشکرایکرد، هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام داهاتووی خۆی لەگەڵ سپێرز یەکلاکردووەتەوە و بە کارگێری یانەکەى ڕاگەیاندووە لە کۆتایی وەرزدا دەڕوات.
ڕۆمانۆ لە تویتێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، هەرچەندە کەین دوا بڕیاری بۆ ڕۆشتن داوە، بەڵام کارگێری یانەکە بە گشتی و لیفی سەرۆک بە تایبەتی تا ئەم ساتە ئامادەنین دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان بن.