تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، محەمەد سەڵاحی هێرشبەری لیڤەرپوڵ لە دوای تۆمارکردنی گۆڵی چوارەمی یانەکەى بەرامبەر مانچستەر یونایتد کۆی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ ڕیدز بۆ 124 گۆڵ لە 200 یاری بەرزکردەوە و چووە ڕیزبەندی 12یەمینی گۆڵکارانی لیڤەرپوڵ لە مێژووی یانەکەیدا.
ئۆپتا ئاشکراشیکرد، هێرشبەرە میسرییەکە لە دوای هاری چامپەرزی یاریزانی 20کانی سەدەى ڕابردوو، دووەم یاریزانە لە مێژووی لیڤەرپوڵدا لە یەک وەرزدا بتوانێت لە دوو یاریدا لە نێۆ ئۆڵد ترافۆرد گۆڵ لە مانچستەر یونایتد تۆماربکات.