هاوڕێ تۆفیق، چاو‌دێر و پسپۆڕی بواری هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئه‌م یاسا تازه‌یه‌ی که ده‌رچوه بۆ هەڵبژاردن چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی جه‌وهه‌ری له‌ژیانی هه‌ڵبژاردندا له‌عێراقدا ڕویداوه یه‌که‌مجاره ئه‌م گۆڕانکارییه له یاسای هه‌ڵبژاردندا له عێراقدا ڕوبدات، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که تاکه‌که‌س چ وه‌کو که‌سی سه‌ربه‌خۆ که کاندید ده‌بێت، دەشڵێت، "دوای ئەم هەڵبژاردنە به‌دوری نازانم جارێکی تر خه‌ڵک بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان".
هاوڕێ تۆفیق چاو‌دێر و پسپۆڕی بواری هەڵبژاردنەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئه‌م یاسا تازه‌یه‌ی که ده‌رچووه چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی جه‌وهه‌ری له‌ژیانی هه‌ڵبژاردندا له‌عێراقدا ڕویداوه یه‌که‌مجاره ئه‌م گۆڕانکارییه له یاسای هه‌ڵبژاردندا له عێراقدا ڕوبدات، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که تاکه‌که‌س چ وه‌کو که‌سی سه‌ربه‌خۆ که کاندید ده‌بێت، وه هه‌روه‌ها تاکه‌که‌س وه‌کو کاندیدی حیزبی بوه به سه‌روه‌ر، بوه به‌خاڵی جه‌وهه‌ری له‌م یاسایه‌دا، جاران لیستی حزبی هه‌بو که حیزبه‌کان ده‌نگه‌کانیان بۆ کۆده‌کرایه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، کێشه جه‌وهه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌عێراقدا په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌بونی هێزی چه‌کداری حزبی، په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌نه‌بونی دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردن هه‌ربۆیه ده‌بینیین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانکاریه که له‌ڕوی تیوهریهوه سه‌یری ده‌کرێت له‌یاساکه‌دا چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی گرنگ و جه‌وهه‌ریه به‌ڵام نه‌بوەته مایه‌ی دڵخۆشکردنی ده‌نگده‌رانی عێراقی.
هاوڕێ تۆفیق باسی لەوەشکردوە، "ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌ماشای شه‌قامی عێراقی بکه‌ین به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به‌جۆرێک له بایکۆتکردنی ده‌نگدان ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی کرایه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له چالاکوانی خۆپیشاندانه‌کان له‌شاری که‌ربه‌لا و چه‌ندین شاری تر، ده‌ستدرێژیه‌کان به‌رده‌وامن، شه‌پۆلێکی بایکۆتکردنی کاندید و حیزب له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌ستپێکردوه ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌نگده‌ری عێراقی و ده‌نگده‌ری کوردستانیش کێشه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاسا، ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن که په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌بونی هێزی چه‌کداری حیزبه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی تائێستا ئه‌م دوشته ماون به‌داخه‌وه".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کەمی بەشداری کردنی هاوڵاتییان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن کاردەکاتە سەر هەڵبژاردنەکان؟ لەوەڵامدا هاوڕێ تۆفیق وتی، "له‌ده‌ستوری عێراقدا کاتی خۆی کاتێک که کورد و شیعه ده‌ستوره‌که‌یان نوسیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی سونه‌کانی عێراق بایکۆتیان کردبو، وهمهترسیهک هه‌بو له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌ک دابنێن بۆنمونه ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر لە 50%ی خه‌ڵک که‌متر به‌شداریکرد ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ڕه‌وایه‌تی نییه و ده‌بێت دوباره بکرێته‌وه له‌به‌ر ترسی بایکۆتی سونه له ده‌ستووردا مادده‌یه‌کیان جێگیر کردووه که به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه به‌های نییه واته بۆنمونه ئه‌گه‌ر لە 25%ی هه‌مو خه‌ڵکی عێراق له‌وانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بڕۆن بۆ ده‌نگدان، وه لە 75% که زۆرینه‌ی ڕه‌هایه بایکۆتی بکه‌ن له‌باری ده‌ستورییه‌وه هه‌ر په‌رله‌مان پێکده‌هێنرێت و سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت، حکومه‌ت دروست ده‌بێت".
هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی وت، "ئه‌وه‌ی که ده‌بێت به‌مایه‌ی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته بۆ کراوه، بۆ ئه‌وه‌کراوه که به‌شێک له‌وکێشانه‌ی له‌ناو شانۆی سیاسی عێراقدا هه‌ن چاکبکرێته‌وه خه‌ڵکه‌که له‌به‌شێک لهشانۆکارهکانی سه‌ر شانۆکه ڕازی نیین، ده‌یانه‌وێت کاره‌کته‌ری تازه بێته سه‌ر شانۆکه بۆ ئه‌وه‌ی شانۆیه‌کی تازه‌یه ببینن ئه‌مه جه‌وهه‌ری داواکاری خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م خه‌ونه ئه‌م هیوایه ئاماژه‌کانی به‌ده‌ستهێنانی له‌ئێستادا دوربن دوباره به‌جۆرێک له‌جۆره‌کانی تر ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که هه‌ن له‌سه‌ر شانۆکه بهجلوبهرگێگی تر و بهدهموچاوێکی تر دوباره ده‌بنه‌وه و گۆڕانکاری جه‌وهه‌ری ڕونادات ئه‌مه ده‌رگا ده‌کاته‌وه بۆ کێشه‌یه‌کی تر ده‌توانیین بڵێن له‌باری سیاسیه‌وه عێراق به‌ره‌و دوباره دیارده‌یه‌کی تر ده‌ڕوات که پێی ده‌ڵێن ههڵبژاردنهوهیهکی تری پێشوه‌خت".
بەبڕوای ئەو شارەزایەی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراقدا هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت، لەو ڕوەوە وتی، "به‌ش به‌حاڵی خۆم پێموایه هه‌ر حکومه‌تێکی تریش له‌دوای ئه‌مه پێکده‌هێنرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری گه‌وره له‌عێراقدا ڕونادات به‌دوری مه‌زانه جارێکی تر خه‌ڵک بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دوباره داوای هه‌ڵبژاردنێکی تر بکه‌ن ده‌توانم بڵێم سیسته‌می سیاسی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یخاته به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ئه‌وه نزیکه‌ی بیست ساڵێک زیاتره سیسته‌مه‌که تاقیده‌کرێته‌وه هیوایه‌کی ئه‌وتۆی بۆ گه‌لانی عێراق نه‌هێناوه‌ته پێشه‌وه خه‌ڵک به‌لایه‌وه گرنگه کاره‌بای هه‌بێت ئاوی هه‌بێت ڕێگاوبانی هه‌بێت خزمه‌تگوزاری هه‌بێت ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م شتانه له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا که‌مده‌بنه‌وه له جیاتی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز گروپی چه‌کداری به‌هێز هاتونه‌ته شوێنی له‌جیاتی دادگایه‌کی به‌هێز هێزی چه‌کدار بوون به‌شوێنگره‌وه‌ی دادگاکان له‌عێراقدا له‌جیاتی سه‌روه‌ری نیشتیمانی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی هه‌یه."
هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی وت، "لە ئێستادا جۆرێک له بێهیوایی له‌ناو شه‌قامی عێراقیدا ده‌بینرێت به‌ڵام ئێستا بێجگه له‌سیناریۆی هه‌ڵبژاردن سیناریۆیه‌کی تر له‌به‌رده‌م عێراقیه‌کاندا نییه تاقی بکه‌نه‌وه ده‌توانم وابڵێم به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی خاکیانەی به‌نده ئه‌مه دواهه‌مین به‌ختی عێراقیه‌کانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن به‌و مانایه‌ی که وه‌کو باسمکرد ئه‌وان هه‌ڵبژاردنی پێشوهختەیان داواکردوه بۆئه‌وه‌ی کێشه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی حکومه‌تێکی نوێوه چاره‌سه‌ربێت ئاماژه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ن که چاره‌سه‌رنه‌بن که‌واته ئیتر عێراقیه‌کان بیر له‌ڕێگه‌ی تر ده‌که‌نه‌وه، بیر له‌سیناریۆی تر ده‌که‌نه‌وه، گۆڕینی ده‌ستور یه‌کێکه له‌و سیناریۆیانه که کۆی سیسته‌مه سیاسیه‌که هه‌موی هه‌مواربکرێته‌وه".