KNA

خانمە هونەرمەندی دیاری ئیماراتی ئەحلام دوای تەماشاکردنی درامای 2020 کە لەلایەن نادین نەسیب نەجیم و قوسەی خەولی بەرجەستەی رۆڵی سەرەکی دەکرێت لە پۆستێکدا ئاماژە بە کاریگەربوونی بە چیرۆکی ئەو درامایە دەکات.


یەکێک لەو دیمەنانەی کە نادین تێیدا دەگری و بەدوای شوێنێکی گرنگ و مەترسیداردا دەگەرێت، ئەحلام بڵاویدەکاتەوە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی و دەڵێت "بەتەواوی دەروونم تێکچوو هەست بە توڕەبوون و بەرز بوونەوەی لێدانی دڵم دەکەم بۆ هەزار ملیار"


درامای 2020 لە مانگی رەمەزاندا پەخش کرا و توانیویەتی بینەرێکی زۆر لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی و کوردستانیش بەدەستبهێنێت، کە باس لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەکات لەلایەن کۆمەڵە کەسانێکەوە، هاوکات کوشتنی بە ناحەق و گەڕانی پۆلیس و ئاسایش بەدوای راستییەکاندا.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©