KNA

کچە نمایشکاری سەمای بالیە کایلی شەی لە دایکبووی ساڵی 1986 لە لۆس ئەنجلۆس، لە تەمەنی 8 ساڵیەوە دەستی بە سەمای بالیە کردووە و بۆ ماوەی چوار ساڵ سەرۆکی شانۆیی Spectrum Dance بووە. 


کایلی بە هێز پەنجەی قاچەکانی توانیویەتی سەرنجی جیهانی رابکێشێت، چونکە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 35 ساڵ تێدەپەڕێنێت بەڵام هاوشێوەی سەرەتاکانی بە پەنجەکانی رادەوەستێت و سەما دەکات بێ ماندووبوون.


هاوکات کایلی یەکێکە لەو سەماکارە بەهرەمەندانەی لەبواری نواندن و نوسینیشدا بەهێزە، لە ساڵی 2020 چیرۆکێکی بۆ منداڵانیش نووسی بەناوی "فرمێسکەکانت بۆ سەر شانۆ هەڵگرە" Save Your Tears For the Stage کەباسی مناڵێک دەکات دەیەوێت ببێت بەسەماکاری بالێ.


کایلی لەنێوان شەقام و شۆستەکان زۆرترین کات بە سەری پەنجەکانی هەنگاو دەنێت، هەر ئەوەش وایکردووە بەهێزی پەنجەکانی قاچی بناسرێت.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©