KNA

خانمە ئەکتەری جیهانی ریهانا، خانووەیەکی نوێی لە لۆس ئەنجلۆس لە نزیک هەمان خانووەکەی کڕیوە بۆ بڕی 10 ملیۆن دۆلار .


هاوکات لە هەمان جێگا پێش سێ مانگ بە نرخی 13.8 ملیۆن دۆلار خانووەیەکی دیکەی کڕی، کە هەردووکیان کلاسیکن و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سییەکانی سەدەی رابردوو.


ریهانا، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکە و چەندین کاری ناوازەی هەیە، لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک کردووە، کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.


لەلایەکی دیکەوە ریهانا هەنگاوی بەرەو جیهانی جوانکاری ناوە و بەرهەمی ناوازە لەو بوارەدا بۆ خانمان بەرهەمدەهێنێت جگە لە ئێکسسوارات و جلوبەرگی ژێرەوەی خانمان، ئەمەش وایکردووە سەروەتەکەی بەشێوەیەکی یەکجار زۆر زیاد بکات.


لە چەند رۆژی رابردوودا وێنەیەکی بڵاوکرایەوە کە تێیدا بە جلوبەرگی وەرزشیەوە دەردکەوتن و تەنها جانتاکەی 700 دانەی لە بەردەستە لە جیهاندا لە براندی Prada x Adidas.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©