KNA

خانمە ئەکتەری دیاری بەریتانیا هێلین ماکرۆری لە تەمەنی 52 ساڵی، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد، کە یەکێک بوو لە ئەستێرە خۆشەویستەکانی جیهانی سینەما.


دامیان لویس هاوسەری هێلین ماکرۆری لە پاش راگەیاندنی هەواڵی مەرگی هاوسەرەکەی وتی "ژنێکی بەهێز بوو بوێرانە جەنگا لەگەڵ نەخۆشیەکەی، زۆرمان خۆشدەویست، بەختەوەر بووین کە ئەومان هەبوو، ئێستا کاتی رۆیشتنە و سوپاس بۆ هەموو شتێک"


هێلین ماکرۆری رۆڵی هەبوو بەناوی پۆڵی گرای لە زنجیرەی بەناوبانگی جیهانی "peaky bilnders"، جگە لە بەرجەستەکردنی چەندین رۆڵی دیکە.


هێلین لەدایکبووی 1968، لە بواری نواندندا خوێندنی تەواو کردووە، خاوەنی چەندین خەڵاتە وەک باشترین ئەکتەری شانۆیی.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©