KNA

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "علی یوسف" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام رایگەیاند، وازی لە هونەر و گۆرانیوتن هێناوە و داوای لێخۆشبوونی لە خودای گەورە کرد.

کاتێک علی یوسف گومانی خستە سەر هاوسەرگیرەکەی لەگەڵ "هند بلوشتی" و وتی من نکۆڵی ناکەم لەوەی پلانی هاوسەرگیریمان هەبووە لە وڵاتی تورکیا بەڵام لەو وڵاتە رێگە بە فرەژنی نادرێت و ئەگەر بشکرێ ئەوە نایاساییە، هەربۆیە پلانی هاوسەرگیریەکە هەڵوەشایەوە.

دواتر هاوڕێیەکی علی یوسف علی چەند بەڵگەنامەیەکی سەبارەت بە هاوسەریگریەکەی لەگەڵ خانمە هونەرمەندی کوەیتی "هند بلوشی" بڵاوکردەوە.

هند بەلوشی لە وەڵامی علی یوسفدا لە لایڤێکی ئینستاگرامدا وتی "ئەگەر بەو شێوەیە بێت کە تۆ دەیڵێت و گرێبەستی هاوسەریگریەکەی من و تۆ ساختە بێت ئەوا من بە تۆمەتی ساخەتکاری و فێڵکردن سکاڵای یاساییت لەسەر تۆمار دەکەم.

علی یوسف هونەرمەندێکی عێراقیە و لەدایکبووی ١٩٩٠ەیە، لە بەرنامەی "زە ڤۆیس" بەشداری کردووە و چەند گۆرانیەکی بە شێوەزارەکانی عێراقی و لوبنانی بڵاوکردۆتەوە.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©