KNA

ئەستێرەی دیاری جیهانی مادۆنا دوای رووداوەکەی پێش 15 ساڵ و کەوتنی لەسەر ئەسپ، جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە ناو وەرزشی ئەسپ سواری.


بەپێی زانیارییەکان لە 2005 مادۆنا بەهۆی ئەسپ سواریەوە تووشی کەوتنێکی قورس دێت و سێ ئێسکی لە سێ لای جیاوازەوە دەشکێت جگە لە چەندین برینی قوڵی دیکە، لە دواین دەرکەوتنیشی لە گرتە ڤیدیۆییەک کە سەرقاڵی ئەسپ سواریە دەڵێت "بڕواناکرێت کە چەندە چێژ بەخشە".


مادۆنا لە ئێستادا لە تەمەنی 62 ساڵیدایە، بەهۆی پرۆگرامی the late show جارێکی دیکە هەوڵیدایەوە و ئەسپ سواری ئەنجامدا، ئاماژەش دەدات بەوەی دوای ئەو رووداوە لە زۆر چالاکی هونەری دوور دەکەوێتەوە.


مادۆنا ئەستێرەیەکی دیاری جیهانیە و لەدایکبووی ساڵی 1958، نازناوی شاژنی پۆپی پێبەخشراوە و لە 1998 ریکۆردی شکاند وەک خاوەنی پڕ فرۆشترین ئەلبوم.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©